گورچیله‌كانى له‌كار كه‌وتووه
له كۆیه كوڕێك گورچیله به باوكى ده‌به‌خشێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى كۆیه، كوڕێك گورچیله‌یه‌كی ده‌به‌خشێته باوكى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى زیاتر له شه‌ش مانگه گورچیله‌كانى له‌كار كه‌وتوون.
كوڕه‌كه، ناوى ئه‌لوه‌نده و ته‌مه‌ن 25 ساڵە و باوكه‌كه‌شی ناوى گوشاد سه‌ربازه، له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له هه‌ولێر گورچیله‌كه‌ى پێدهیبهخشێت.
عه‌بدوڵا سه‌رباز، براى گوشاد به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ گورچیله‌كه دراوه به براكه‌ى و ئێستا هه‌ردووكیان له ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
وتیشی “ماوه‌ى سێ ساڵه براكه‌م كارى شووشتنه‌وه‌ى گورچیله‌كانى بۆ ده‌كرێت و له مانگى 12ـى ساڵى رابردووش‌دا هه‌ردوو گورچیله‌كانى لهكاركهتوون”.