"خاکەکەی گونجاوە"
ساڵ بە ساڵ کونجییەکەی ئامێدی گەشتر و بەهادارتر دەبێ
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئەمساڵ جوتیارانی قەزای ئامێدی بەشێوەیەکی بەرچاوو کونجییان چاندووە، کشتوکاڵی دهۆکیش دەڵێت، “زۆربەی جوتیارانی ناوچەکە بەرهەمی کونجی دەفرۆشنە کارگهكان، کە تایبهتن به دروستكردنى تهحین”.
لە سنووری پارێزگای دهۆک، بەرهەمی کونجی لە قەزای ئاکرێ و بەردەرەش دەچێندرێت و رێژەی هەرە زۆر لە قەزای ئامێدیە، ئامێدی بە بەرهەمهێنانی تەحینی کونجی خوماڵی بەناوبانگە و خواستێکی زۆر لەسەرە، هەربۆیە زیاتر لە 750 دۆنم زەوی بە بەرهەمی کونجی لە قەزای ئامێدی چێنراوە.
حەسەن بەرچی، جوتیارێکی سنووری ناحیەی دێرەلووکە بە 964ی وت، “ئەمساڵ نزیکەی 15 دۆنم کونجیم چاندووە، کە بۆ خاکی ناوچەکە گونجاوە، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش بەرهەمەکەی بە نرخێکی گران دەفرۆشرێت، کە هەر لێرەوە دەکرێت بە تەحین کۆنجی خوماڵی”.
ئەمڕۆ سێشەممە 9.7.2024، موسڵح حەسەن، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ی وت، “ئەمساڵ جوتیاران زیاتر بەرهەمی کونجییان چاندووە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی کونجی زیاتر بێت لە ساڵی رابردوو”.
لە قەزای ئامێدی ئەمساڵ زیاتر لە 750دۆنم کونجی چێندراوە، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک ئاماژەی بەوەکرد، “ساڵانە لە سنووری پارێزگای دهۆک سێ هەزار و 333 دۆنم کونجی دەچێندرێن”.
964دەزانێت، ساڵی رابردوو بەرهەمی کونجی تەنیا لە سنووری قەزای ئامێدی زیاتر لە 120 تۆنی تێپەڕاند، یەک تەنەکەی کونجی نرخەکەی 60 هەزار دینار بوو.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا