هەر لە بەریتانیا دەمێننەوە

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا هەڵدەوەشێنێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە یەکەم رۆژی دەسەڵاتیدا، کییەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، ئەو یاسایەی هەڵوەشاندەوە کە بەزۆرەملێ کۆچبەرانی دەنارد بۆ وڵاتی رواندا.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانى، ستامەر، کارکردنى بە یاساى رواندا هەڵوەشاندووەتەوە، کە لە مانگى نیسانى رابردوودا لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە.

بە گوێرەی یاسای سەلامەتیی رواندا، کە لەلایەن ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا دەرکرابوو، بڕیار بوو ئەمساڵ 5700 کۆچبەری نایاسایی بە فڕۆکە دیپۆرتی رواندا بکرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشکرا کرا و سەرۆکوەزیرانی نوێ لەلایەن شا چارڵزی سێیەم راسپێردرا کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنێت.

ئیتاڵیا و بەریتانیا پەنابەران بۆ دەرەوەی وڵاتەکانیان ...

ئیتاڵیا و بەریتانیا پەنابەران بۆ دەرەوەی وڵاتەکانیان دەنێرن