لە سلێمانی

ئەفسەرەکانی پۆلیسی راپەڕین راهێنانی نیشانەشکاندن دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین خولی نیشانەشکاندنی کردووەتەوە و ژمارەیەک ئەفسەری بۆ ئەو مەبەستە ناردووەتە سلێمانی و لەوێ مەشق و راهێنانیان پێکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024، پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، سێ ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکە خولێکی نیشانەشکاندنیان بینیوە بەئامانجی بەرزکردنەوەی توانا و زانیاری نوێی سەربازی لە بەڕێوەبەرایەتی مەشق و شیاندنی سلێمانی.

رابەر حەسەن، وتە بێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، “خولەکە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو، بەشداربووان بەشێوەی کرداری مەشق و راهێنانیان ئەنجامدا”.

هەفتەی رابردووش خولێکی چەند رۆژی نیشانەشکاندن بۆ پۆلیسەکانی بەشی پاسپۆرتی سلێمانی کرایەوە و لەدوای تەواوبوونی خولەکە، بەشداربووان بڕوانامەیان پێدرا.

دوو پۆلیسی راپەڕین پارەی دوو کەس دەدۆزنەوە و دەیاندەنە...

دوو پۆلیسی راپەڕین پارەی دوو کەس دەدۆزنەوە و دەیاندەنەوە