لە ماوەی شەش مانگدا

 2133 منداڵ لە نەخۆشخانەیەکی کۆیە داخیل کراون

+964
ژێوار خدر

لە ماوەی شەش مانگدا 2133 منداڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د. خالید لە کۆیە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست داخیل کراون.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی شەش مانگدا و لە رێكەوتی 1.1.2024 تا 30.6.2024، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە بەشی منداڵانی نەخۆشخانەکەیان داخیل كراون 2133 منداڵن، كە پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
هەر لەو ماوەیەدا 109 منداڵ بەهۆی زەردوویی لە ناو شووشە و چەندین منداڵی دیکەش بە شێوەی کاتی داخیل کراون.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، جگە لەوەش چەند حاڵەتێکی دیکەی نەخۆشییەکانی هەوکردنی ریخۆڵە و سینگ، ڤایرۆسی جگەر، ڤایروسی مێشک و کەمخوێنی هەبوون.
وەک لە بڵاوکراوەکەی نەخۆشخانەکەدا هاتووە، مانگانە نزیکەی 20 حاڵەتی شووشتنەوەی گەدە تۆمارکراون.

شەقامی 40 مەتریی کۆیە قیرتاو دەکرێت

شەقامی 40 مەتریی کۆیە قیرتاو دەکرێت