بهكەفالهت ئازاد کراوە
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى راپه‌ڕین بانگهێشتى دادگا كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر دۆسییه‌یه‌ك كه تایبه‌ته به سنوورى قه‌زاى حاجیاوا، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌م قه‌زایه بانگهێشتى عه‌لی محه‌مه‌د بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ڕاپەڕینى كردووه و بهكەفالهت ئازادى كردووه.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 6:16 خولهك
رائید رابه‌ر حه‌سه‌ن، وته‌بێژى پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌م هه‌واڵه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌و دۆسییه‌ى پێی بانگهێشتكراوه له بنكه‌ى پۆلیسی قه‌زاى حاجیاوایه.
وتیشی “بانگهێشتكردنهكهى به‌پێی ماده‌ى 341 له یاسای سزادانى عێراقییه و دادوه‌ریش به كه‌فاله‌ت ئازادى كردووه”.
به‌پێی ئەم مادەیە لە یاساى سزادانى عێراقی، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ت یان راسپێردراو به خزمه‌تكردنى گشتى، كارێك بكات ببێته هۆى ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و به‌هۆیه‌وه زیانى گه‌وره به موڵك و به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و شوێنه بگه‌یه‌نێت كه خۆى تێدا كارده‌كات سزاى به‌ندكردنى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت كه له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت، یان بە پێبژاردن سزا دەدرێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه جگه له‌و به‌رپرسه، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى شاره‌وانى حاجیاوا و به‌ڕێوه‌به‌رى چاككردنى كاره‌باى حاجیاواش بانگهێشت كرابوون به‌ڵام نه‌چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 6:32 خولهك
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه له سه‌رچاوه‌ى نزیك له دادگاى حاجیاوا ده‌ستیكه‌وتووه، بانگهێشتكردنى ئه‌م به‌رپرسانه كه دووانیان به‌رپرسی كاره‌بان، له‌سه‌ر زه‌وى به‌شی سیانەی فه‌رمانگه‌ى کارەبای حاجیاوا بێت كه ماوه‌یه‌كه مشتومڕى زۆرى دروستكردووه، خه‌ڵكه‌كه‌ى دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ره كردووه، یه‌كه‌میان ده‌ڵێت پێویسته بكرێته باخچه و سه‌وزایی و دووه‌میش ده‌ڵێت بكرێته پڕۆژه بۆ قه‌زاكه.
پارچه زه‌ویه‌كه، كه‌وتووه‌ته ناو جه‌رگه‌ى سه‌نته‌رى ئه‌م قه‌زایه و بیناكه له ساڵى 1988 دروستكراوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ش كه فه‌رمانگه‌ى كاره‌با بینایه‌كی نوێیان بۆ دروستكردووه، قسه له‌سه‌ر ئاینده‌ى ئه‌م پارچه زه‌ویه ده‌كرێت.
پێشتریش ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر، قایمقامى قه‌زاى حاجیاوه (كه تائێستاش ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به‌كارده‌هێنێت) به 964ـى راگه‌یاند، ئاگادارى ئه‌م مشت‌ومڕ و راووبۆچوونانهى خهڵكهکەیه له‌باره‌ى ئه‌م زه‌ویه، به‌ڵام ده‌ڵێت “تا ئێستا به‌فه‌رمی هیچ شتێك بهمن نه‌وتراوه”.
وتیشی “بڕیارى ده‌ستكاریكردنى ئه‌م پارچه زه‌ویه له ده‌سه‌ڵاتى وه‌به‌رهێنانى راپه‌ڕینه و ئه‌وان ده‌توانن كار له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه بكه‌ن بۆ چ شتێك به‌كار ده‌هێنن”.