چارەکردنی بێئاوی
بڕیار لەسەر ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەك بۆ هەولێر درا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوای ئەنجامدامی كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان و پارێزگاری هەولێر، بڕیار و رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەك بۆ شاری هەولێر درا.
كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 30.7.2024 لە دیوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو، كە تێیدا چەند لایەنێكی پەیوەندیداریش بەشداربوون، هەروەك راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بۆ كردووە.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، “ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی گرنگ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر درا و كه كاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كه‌مئاوی له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی پێویست له بواره‌كانی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنی رێگه‌وبانه‌كان و هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و گرنگیدانی زیاتر به ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر”.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژه به به‌رده‌وامیی لێخۆشبوونی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هاوڵاتیان كراوەتەوه، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هاوڵاتییان و كاسبكاران.
لە رۆژانی رابردوو لە چەند گەڕەكێكی هەولێر هاوڵاتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەهۆی نەبوونی ئاو و هەروەها هێشتا كێشەی كارەباش گرفتی بۆ بیرەكانی ئاو دروست كردووە و وایكردووە چەند گەڕەكێك كێشەی كەمئاوییان بەردەوام بێت، بە تایبەتی لەم هاوینەدا.
بێئاوی
به‌رهه‌مى ساڵانه‌یان به‌رزى و نزمى ده‌كات
هه‌نگه‌وانانى دهۆك فێری چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كانى هه‌نگ ده‌كرێن
بەرنامەرێژی هەیە
وەک بەنداوی دەربەندیخان دوکانیش لە پاشماوە پاکدەکرێتەوە
لە سلێمانی
هۆڵێکی بلیارد بەهۆی بوونی مێردمنداڵەوە داخرا
لە دوزخورماتوو
بە رووداوێکی هاتوچۆ شۆفێری بارهەڵگرێک گیانی لەدەست دا
لە سنووری هەولێر