لە هەڵەبجە

ژینگەی سەیرانگاکانی هەڵەبجەیان پیس کرد و سزاش نەدران

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا، زیاتر لە 140 تۆن خۆڵ و خاشاک لە هەشت ناوچە و شوێنی گەشتیاری هەڵەبجە فڕێدراون، فەرمانگەی ژینگەی شارەکەش دەڵێت، سزاکەی لەنێوان 100 هەزار دینار بۆ شەش ملیۆن دیناردایە، بەڵام کەس سزا نەدراوە.

بە گوێرەی ئامارێک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.6.2024، لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بڵاوکراوەتەوە، لە سەیرانگاکانی ئەحمەدئاوا و زەڵم 83 تۆن، لە سەیرانگاکانی بیارە 29 تۆن و لە سەیرانگای ئاوێسەر 31 تۆن خۆڵ و خاشاک فڕیدراون.

محەمەد سەید حەکیم، لێپرسراوی هۆبەی یاسای فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی وت، سزای فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە نێوان 100 هەزار دینار بۆ شەش ملیۆن دیناردایە، بەڵام “لە رۆژانی جەژندا هیچ کەس و شوێنێک لەسەر ئەم سەرپێچییانە سزانەدراون”.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە دەڵێت، بە سەرپەرشتی هۆبەی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە و لە لایەن کۆمپانیای بیڤان ئەو بڕە لە خۆڵ و خاشاک فڕێدراوە.

ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە 143 تۆن پاشماوەی لێ بووە

ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە 143 تۆن پاشماوەی لێ بووە