هەفتەیەکی ماوە بۆ وەرزی هاوین و پلەکانی گەرما فڕیوە
+964
پەری ساڵح
پلەکانی گەرما رۆژ لە رۆژ بەرز دەبنەوە و هێشتا هەفتەیەکی ماوە بۆ وەرزی هاوین، کەشناسی هەرێم بۆ ئەمڕۆ پێشبینی ئاسمانێکی ساماڵ و کەشوهەوایەکی جێگیر دەکات و پلەکانی گەرماش هێندە ناگۆڕێت بەراورد بە دوێنێ.
بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەتایبەت لە سبەینێوە بەرز دەبێتەوە و لە بەشێکی زۆری ناوچەکانیش سەروو 40 پلەی سیلیزی دەبێت جگە لە حاجی ئۆمەران وەک هەمیشە فێنکە و لە گەرمیانیش 46 پلەیە.
ئەمڕۆ هەینی 14.6.2024
خێراى با / لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/س .
ئاراستەی با / باکوری رۆژهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیکە لە تۆمارەکانی دوێنێمەوداى بینین / (9-10) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 42
سلێمانى: 37
دهۆک : 39
زاخۆ : 42
هەڵەبجە : 43
کەرکوک: 43
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران: 27
گەرمیان : 45