8 قه‌سته‌ره‌ش بۆ دڵ ده‌كرێت
له دهۆك رۆژانه 70 منداڵ له‌دایك ده‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا زیاتر له 16 هه‌زار نه‌خۆش سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى پارێزگاى دهۆكیان كردووه، له‌و نه‌خۆشانه‌ش رۆژانه لانیكه‌م 55 كه‌س شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستی دهۆك ئاماری یه‌ك هه‌فته‌ى له ته‌واوى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى كۆكردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتى له‌م هه‌فته‌یه‌دا 16 هه‌زار و 757 نه‌خۆش سه‌ردانى كردوون.
ئاماره‌كه هی رۆژى 7.6.2024 تاوه‌كو 13.6.2024 ـه.
به‌پێی ئه‌م ئاماره، 390 كه‌س شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ ئه‌نجامدراوه و 55 كه‌سیش قه‌سته‌ره‌ى دڵی بۆ كراوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره 486 منداڵ له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه له دایكبوونه كه ده‌كاته رۆژانه نزیكى 70 منداڵ.