ئەمریکی یەکەمە

پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکان بۆ ساڵی 2024

964+

رۆزی عەبدولرەحمان

بەگوێرەی داتاکانی کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە جیهاندا، پڕفرۆشترینیان بۆ ساڵی 2024 دیاری کراوە.

ماڵپەڕی ئۆتۆ ریزبەندی پێنج پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی بۆ ساڵی 2024 خستووەتەڕوو کە ئامارەکە تا مانگی شەشە، بەپێی ریزبەندییەکە ئەمساڵ ساڵی پیکابەکانە.

ئەمریکا سەرتۆپی جیهانی گرتووە لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە ناوازەکان بۆ ساڵی 2024.

  داتاکانی ڕیزبەندییەکە بەمشێوەیەیە:

یەکەم: کۆمپانیای فۆردی ئەمریکی بە مۆدێلی فێف – سیریس پیکەپ: تا ئێستا 750 هەزار و 789 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە، بەمەش ریزبەندی یەکەمی گرتووە.

دووەم: کۆمپانیای شۆڤلێتی ئەمریکی بە مۆدێلی سلڤڕادۆ پیکەپ: تا ئێستا 543 هەزار و 319 ئۆتۆمبێلی لێفرۆشراوە.

سێیەم: کۆمپانیای رامی ئەمریکی بە مۆدێلی پیکەپ: تا ئێستا 444 هەزار و 926 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراوە.

چوارەم: کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بە مۆدێلی راڤ – 4: جیاواز لەوانی تر ئەم ئۆتۆمبێلە لە جۆری SUVـیە و یەکێکە لە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا، کە تا ئیستا 434 هەزار و 943 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشتووە.

پێنجەم: کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی بە ئۆتۆمبێلی مۆدێل – Y: دوور لە ئۆتۆمبێلی گاز و بەنزین، ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا مۆدێل – Y بۆ ئەمساڵ بەفرۆشی 385 هەزار و 900 ئۆتۆمبێل هاتووەتە ڕیزبەندییەکەوە.