وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق:
وه‌رگرتنى گه‌نم له‌هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق ده‌ڵێت، پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران له پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ده‌چێت له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌دایه كه داندراوه.
حه‌یده‌ر كهرعاوى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى دانه‌وێڵه سه‌ر به وه‌زاره‌تى بازرگانى، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه وه‌رگرتنى گه‌نم له‌پارێزگاكانى هه‌رێم هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك به‌رێكوپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دووپاتیشیده‌كاته‌وه، هه‌رێمی كوردستان ته‌واو پابه‌نده به جێبه‌جێكردنى پلانى ئه‌مساڵى وه‌زاره‌ت ته‌واوى ئه‌و رێكارانه جێبه‌جێ ده‌كات كه له‌باره‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له سایلۆكان و پێدانى پاره به جوتیاران دراوه.