ژه‌هراوییه و له رێگه‌ى ئۆنڵاین ده‌فرۆشرێت
هۆشدارى ده‌درێته هاوڵاتیان ئه‌و جۆره ده‌رمانه نه‌كڕن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هۆشدارى ده‌درێته هاوڵاتیان، خۆیان به دوور بگرن له جۆره ده‌رمانێك كه بۆ كێش دابه‌زاندن به‌كارده‌هێندرێت و له‌رێگه‌ى ئۆنڵاینیشهوه ده‌فرۆشرێت.
دەرمانهكه، ناوى (فینۆڵفسالینیان)ـه‌و به‌پێی پشكنینه‌كان كه بۆى كراوه، شێرپەنجە به‌دواوه‌یه.
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان له هه‌رێمی كوردستان، كه به KMCA ناسراوه ئه‌و زانیارییه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ده‌رمانه ترسناكه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، به‌پێی شیکردنەوە تاقیگەییەکانی دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، ئه‌و جۆره ده‌رمانه به ترسناك بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان پێناسه كراوه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، فینۆڵفسالین، ماددەیەکی دەستنیشانکەری کیمیاییە، لە کارلێکە کیمیاییەکان بەکاردەهێنرێت، لە ئەمریکا هەرگیز وەک دەرمان مامەڵەی لەگەڵ نەکراوە و لەناو دەرمانە پەسەندکراوەکاندا نییە، لە کەنەداش پێشتر وەک رەوانکەر بەکاردەهات، بەڵام بەهۆی بوونی بەڵگەی شێرپەنجەیی ئەو ماددەیە، لە ساڵی 1997 بازاڕی دەرمان کشێندرایەوە.
ئاگادارى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه، پێویستە ئاگاداربن کە ئەو بەرهەمە مەترسیدارە نه‌كڕن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌كارى نه‌هێنن.
ئه‌و کەناڵە جیاوازانەوە ده‌رمانه‌كه‌ى پێ ده‌فرۆشرێت بریتین له ئینتەرنێت، بازاڕە گەورەکانی ئۆنلاین، سۆشیال میدیا، ئیمێڵ، پۆست، ساڵۆن، دەرمانخانە، دوکانی گیادەرمانی، بەهارات فرۆشەکان و کۆگای خۆراک.
کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، هانى هاوڵاتیان ده‌دات، کە بەرهەمی دەرمانسازی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی لە رێگه‌ی راوێژی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن و دەرمانیش دوای راوێژی دەرمانساز لە دەرمانخانەکان بکڕن.
ده‌شڵێت “تەنیا ئەو دەرمانانە بەکاربهێنن کە ستیکەری کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان – وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە”.