لە نێوان چەمچەماڵ - تەکیە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج ئەندامی خێزانێک بریندار بوون
964+
پێشەوا محەمەد
لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج ئەندامی یەک خێزان بریندار بوون و بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، بارودۆخی بریندارەکان جێگیرە.
رووداوەکە لە رێگای نێوان چەمچەماڵ – ناحیەی تەکیە روویداوە.
عەمید عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆت چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا بووە و شۆفێرەکە ئۆتۆمبێلەکە لە دەستی وەرگرتووە و وەرگەڕاوە.
وتیشی، “بریندارەکان بارودۆخیان جێگیرە و لە چەمچەماڵ چارەسەر دەکرێن”.
سەرجەم سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە پێنج کەس بوون و ئەندامی یەک خێزان بوون.