هەر ئەمڕۆ کەوتە ئاوەوە
نوێکرایەوە: تەرمی منداڵە خنکاوەکەی بێخاڵ دۆزرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
تەرمی ئەو منداڵە دۆزرایەوە کە کەمێک پێش ئێستا لە بێخاڵ خنکا.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “منداڵەکە کوڕە و تەمەنی 5 ساڵە و بەرەگەز عەرەبە، خێزانەکەیان بۆ گەشتوگوزار چووبوونە هاوینەهەواری بێخاڵ، لەوێ کەوتبووە ناو ئاوەکە، لە خوار چەند کیلۆمەترێک تەرمەکەی دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی داد دەکرێت.