هەواڵەکان

سۆران رووبەڕووی هۆشبەر دەبێتەوە و کەرکوکیش لایەک لە تالاسیمیا دەکاتەوە

ژووری هەواڵ

بۆ یه‌كه‌مجار هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر له‌ سنووری ئیداره‌ی سۆران ده‌ستیپێكرد و كاره‌كان ده‌چێته‌ قۆناغێكی دیكه‌وه‌.

بۆیه‌كه‌مجار له‌ كه‌ركوك سەنتەرێکی تایبەت بە تووشبوانی نەخۆشی تەلاسیمیا لە ناو نەخۆشخانەی منداڵان كرایەوە و بەرپرسەکەشی ده‌ڵێت هه‌زار و 300 نه‌خۆشیان له‌لا تۆماركراوه‌.

داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ لە پارێزگاكانى سلێمانى و هەڵەبجە، هه‌روه‌ها ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و راپەڕین، گەیشتووەتە 67 ملیار و 855 ملیۆن دینار.