بزانن (ساله) چی به‌سه‌رهاتووه؟
چه‌ند ساڵێكه باخچەی ئاژەڵانی مەشتەلەكەی سەرچنار داخراوه
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، به‌رێكه‌وت سه‌ردانێكی ئه‌و باخچه‌یه‌ی ئاژه‌ڵانم كرد كه پێشتر له مهشتهلهكهى سه‌رچنارى سلێمانى هه‌بوو، بینیم چۆڵ و هۆڵ و داخراوه، چه‌ند گرتهڤیدیۆیێك و فۆیهكی شوێنهكهمم گرت ده‌ستم به سۆراغكردنى كرد، كه له‌كه‌یه‌وه داخراوه و هۆكاره‌كه‌شی چی بووه؟
به‌پێی سۆراغكردنهكه، ده‌ركه‌وت ماوەی دوو ساڵ زیاترە، باخچەكه داخراوە و هەموو ئاژەڵەكانیشی فرۆشراوە، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانیش دەڵێت، خۆمان فشارمان خستەسەر خاوەنەكەی بۆ داخستنی باخچەكە.
نەورۆز خەفاف، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى سلێمانى خاوەنی باخچەكەیە، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی پێوه كرا بۆئه‌وه‌ى هۆكارى داخستنه‌كه‌ى بزاندرێت، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌دایه‌وه.
بابەتەكەمان گەیاندە لای ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، ئاشكراى كرد خاوەنی باخچەكە توانای بەخێوكردنی ئاژەڵەكانی نەبوو، بۆیه پێمان داخست.
وتیشی “ئێمە دەزانین ورچ بە چبس و شێریش بە نانە رەقە بەخێوناكرێن، خۆمان ئاگاداربوین خاوەنەكەی ساچمەزەنی بۆ سێ لە كارمەندەكانی كڕیبوو بۆ ئەوەی بەسەر دارسنەوبەرەكانی سەرچنارەوە چۆلەكەو كوكوختی بۆ ئاژەڵەكان بخەنە خوارەوە و ئەوانیش بیخۆن”.
ئاشكراشی كرد، گەشتوگوزاری سلێمانی فشاری خستەسەر خاوەنەكەی كه دەبێت چارەسەرێك بدۆزێتەوە، یان پێداویستیەكانیان بۆ دابین بكات یان ئەوەتا بدرێت بە شوێنێك كە خزمەتی ئەو ئاژەڵانەی تێدا بكرێت.
“خاوەنەكەی بەشێكی زۆری ئاژەڵەكانی بە (باخچەی ئاژەڵانی زوو)ـی هەولێر فرۆشت، بەشێكی دیكەشی بۆ موسڵ و بەغدا نارد و بەم شێوەیە خۆی رزگار كرد”ئه‌مه‌ش قسه‌ى وته‌بێژى گه‌شتوگوزارى سلێمانییه. .
لەئێستادا گەشتوگوزاری سلێمانی هیچ پلانێكیان نیە بۆ دروستكردنەوەی باخچەكە، چونكه به‌قسه‌ى ئه‌وان هێنانی ئاژەڵ بۆ باخچەكە هەموو شتێك نیە، به‌ڵكو ئیدارەدان و بەخێوكردنیانە.
باخچەی ئاژەڵانی مەشتەلەكەى سه‌رچنار، ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو دروستكراوە، سه‌ره‌تا باخچەیەكی بچوكی ناو سەیرانگای سەرچنار بوو، كۆمەڵێك ئاژەڵی كێوی تێدابوو، دواتر گه‌وره فراوان كرا.
(ساله) سه‌رچنار چی به‌سه‌ر هات؟
دیارترین و ناودارترین ئاژه‌ڵى ئه‌م باخچه‌یه مەیمونێك بوو ناویان نابو (ساڵح) سالەی سەرچنار، خەڵكی شار لەخۆشەویستیان بۆ سالە، رۆژانە سەردانی باخچەكەیان دەكرد، سالەش بەدەم جگەرە كێشانەوە گاڵتەوگەپی بۆ خەڵكی دەكرد و دەبوە بەشێك لە دڵخۆشی سەردانیكارانی باخچەكە، پێش تێكدانی باخچەكە بە چەند ساڵێك، سالە بەهۆی هەڵكشانی تەمەنیەوە كە باس لە 20 ساڵی تەمەنی دەكرا، مردار بوەوە .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن