چەندی چووەتە سەر؟
نرخی مریشک بەرز بوەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
نرخی مریشک بەرز بوەوە و نرخی هەر کیلۆیەکی لە بازاڕدا گەیشتە نزیکەی دوو هەزار و 700 دینار.
نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە 964ـی وت، ئێستا نرخی مریشک لە کێڵگە پەلەوەریەکان نزیکەی دوو هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت.
باسی لەوەکرد، لە سەرەتای ئەم مانگەدا نرخی مریشک دابەزی بۆ نزیکەی هەزار و 900 دینار، هەر مریشکێک دوو هەزار و 700 دینار لەسەر خاوەن کێڵگەکان دەکەوێت.
ئەوەی خستەڕو، هۆکاری بەرز و نزمی نرخی مریشک دەگەڕێتەوە بۆ بونی خواست و داواکاری لە بازاڕدا.
بەهمەن سەعید مریشک فرۆش بە 964ـی وت، نرخی کیلۆی مریشک لە دوو هەزار و 600 بۆ دوو هەزار و 700 دینار دەفرۆشن بە هاوڵاتیان لە دوکانەکاندا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی