رواندز

هەڵمەتى دەستبەسەرداگرتنى ماتۆڕە بێزارکەرەکان دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

لەم شەوەوە هەڵمەتى دەست بەسەرداگرتنى ماتۆڕسکیلە بێزارکەر و بێ مۆڵەتەکان لە رواندز دەستپێدەکات و قایمقامیش هۆشدارى دەدات.

ئەحمەد قادر، قایمقامى رواندز بە 964ـى وت،”ماوەیەکە دەنگى بەرزى ماتۆڕسکیلەکان هاوڵاتیانیان بێزار کردووە، بۆیە لەگەڵ پۆلیس و هاتوچۆ و ئاسایش لیژنەیەکى هاوبەش پێکهنراوە بۆ دەست بەسەرداگرتنى ئەو ماتۆڕانە، ئەوانەشى مۆڵەتیان هەیە رێنماییان پێدەدرێت”.

ماوەیەکە لیژنەکە دەستى بە کارەکانى کردووە و لە رێگەى دانانى بازگەى شەوانە لێخوڕانى ماتۆڕسکیلەکان ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندى رێنماییەکانى هاتوچۆبن.

بە وتەى قایمقامى رواندز، ژمارەیەک لە لێخوڕانى ماتۆڕسکیل لە رێگەى دەستكاریکردنى گزۆزی ماتۆڕەكانیانەوە دەنگیان بەرز کردووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆى بێزاربوونى هاوڵاتیان.

وەک ئەوەى باسى دەکات، هەر لێخوڕێکى ماتۆڕسکیل دەستکارى گزۆزەکەى کردبێت یان مۆڵەتى نەبێت، یان رەقەم نەکرابێت، دەستى بەسەردا دەگیرێت، ئەوانەشى کێشەى یاساییان نییە، تەنیا رێنماییان پێدەدرێت.

هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسکیل دەستیپێکرد

هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسکیل دەستیپێکرد