دیمهنێكی رۆژى تاقیكردنهوهى نابینایان له شارى ههولێر... وێنه: بهڕێوهبهرایهتى گشتى پهرورهدهى ههولێر
لە پۆلی نۆ
قوتابیانی نابینای هەولێر هەموویان “زۆرباشە”یان هێناوە
بەهرە محەمەدئەمین
سەرجەم قوتابیانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی لە پەیمانگای رووناکی بۆ نابینایان لە هەولێر، پلەی زۆرباشەیان هێناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی ھەولێر، بڵاویکردەوە، رێژەی دەرچوونی پەیمانگای رووناکی بۆ نابینایان 100% بووە، سەرجەم قوتابییەکانیشیان بە پلەی زۆرباشە ئەو قۆناغەیان بڕیوە.
پەیمان عەبدولکەریم شێروانى، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیى کەمئەندامانى هەولێر بە 964ـى وت، لە پەیمانگاى نابینایاندا 10 قوتابیمان بەشداریی تاقیکردنەوەکانیان کردووە، هەموویان دەرچوون و سیانیان تێکڕای نمرەکانیان سەروو 90ـە.
وتیشی،”قوتابیانی نابینا دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن و قۆناغەکانی دیکەش ببڕن، کە پێشتر نەیاندەتوانی، بەڵام دەبێت بچنە ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە”.
پەیمانگای رووناکی، لە پۆلى 1 تا 9ـى بنەڕەتى بۆ ئەمساڵ 74 قوتابی نابینای هەیە، بە وتەى پەیمان عەبدولکەریم، بە گشتى لە نێوان 70 بۆ 100 قوتابیان هەیە.
پەیمانگاکە لە سەرەتای ساڵانی هەشتا دامەزراوە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتیى کەمئەندامانى هەولێرە لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی. .
قوتابیانی نابینا لە تاقیکردنەوەکاندا لە هەندیك بابەت دەبەخشرێن و لە بابەتەکانی دیکەش چاودێرێک لەگەڵیان دەبێت تا بتوانن وەڵام بدەنەوە.