کۆنن و فشاریان لەسەرە

فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بەدەست شکانی بۆریی ئاوەوە گیری خواردووە

964+

پێشەوا محەمەد

شکانی زۆری بۆرییەکانی ئاو فەرمانگەی ئاوی راپەڕینی بێزار کردووە، بەڕێوەبەرەکەی هۆکارەکەی بۆ کۆنی و لاوازیی تۆڕی ئاوی سنوورەکە دەگەڕێنێتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی فەرمانگەکە، کە بە 964 دراوە، رۆژانە نزیکەی پێنج شکانی بۆرییان هەیە و بەردەوام سەرقاڵی چاککردنەوەیانن.

“بەشێکی بەرچاوی گەڕەکەکانی قەزای رانییە و ئیدارەی راپەڕین کێشەی لاوازیی تۆڕەکانیان هەیە و بۆرییەکانیان بچووکن و ژمارەی هاوبەش و دانیشتوانیش بەردەوام لە زیادبووندان و بەشیان ناکات و بۆرییەکانیش کۆنن و زوو زوو دەشکێن”، ئەوە قسەی سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕینە بۆ 964.

بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین دەشڵێت، لە کاتی پشووەکانیشدا تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکانن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی سنوورەکەیان بێئاو نەبن.

ئیدارەی راپەڕین خاوەنی 110 هەزار هاوبەشی ئاوە.

بە وتەی بەڕێوەبەرەکە بێت، گۆڕینی سەرجەم تۆڕی ئاوەڕۆیان لە سنوورەکە پێویستە، بەڵام ئەوەش کات و تێچوویەکی زۆری دەوێت و ئێستا ئەو توانایەیان نییە.

داهاتی ساڵی رابردووی ئاوی راپەڕین زیاتر لە دوو ملیار د...

داهاتی ساڵی رابردووی ئاوی راپەڕین زیاتر لە دوو ملیار دینار بووە