جوتیارانی ناوچەی داودە خێوەتیان هەڵداوە... وێنە:964
خێمەیان هەڵداوە
جوتیارانی ناوچەی داودە رێگای ناوچەکەیان داخست
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
جوتیارانی گوندەکانی ناوچەی داودە لە سنوری قەزای خورماتوو، رێگای ناوچەکەیان بەتەواوی داخست، دەڵێن لەلایەن سوپای عێراقەوە رێگریان لێدەکرێت و تاوەکو چارەسەری دۆخەکەیان بۆ نەکەن رێگاکە ناکەنەوە.
یوسف سلێمان، جوتیارێکی ناوچەی داودە بە 964ـی راگەیاند، هەفتەی پێشو لەگەڵ ئیدارەی قەزای خورماتوو کۆبونەوە و ئیدارەی قەزاکە بەڵێنی چارەسەری کێشەکەی پێدان، بەڵام دوای نزیکەی هەفتەیەک، هێشتای رێگریەکان بەردەوامە و لەلایەن بازگەی خەدر وەلی، کە بە بازگەی چینکۆکە ناسراوە رێگەیان پێندرێت بەرهەمەکانیان ببەن بۆ سایلۆی خورماتوو.
وتیشی، “وەکو ناڕەزایەتیەک، رێگاکەمان داخستووە و خێمەمان داناوە و رێگە بەهیچ ئۆتۆمبێلێک نادەین تێپەڕببێت”.
دەشڵێت، “سەرەڕای ئەو کێشەیەمان، جوتیارانی قەزاکانی کەلار و کفری، بەئارەزوی خۆیان بەرهەمەکانیان بەشێوەی قاچاغ دەبەنە سایلۆی خورماتوو و کێشەکانی ئەوان ئاڵۆزتر دەکەن”.
پێداچوونەوە: هاوبەش