پەرستارەکەی کەرکوک

ئەو پلاستیکەی لە قورگی منداڵەکە دەرمهێنا دەیکەمە مەدالیا بۆناو ئۆتۆمبێلەکەم

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای ئەوەی شەوی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، منداڵێکی هەشت مانگە بەهۆی گیربوونی لاستیکێک لەبۆری هەوای گەیەنرایە بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی فێرکاری، چەند دکتۆرێک بڕیاریاندا منداڵەکە مردووە، بەڵام پەرستارێک بەناوی عەلی ئەحمەد جاف بڕیاردەدات لاستیکەکە دەربهێنێت و ئۆکسجینی پێ بدات.

عەلی ئەحمەد جاف پەرستاری ئێشکگری ئەو شەوە بووە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت: دوای هەوڵێکی زۆر توانیم لاستیکەکە دەربهێنم، لەشی منداڵەکە شین هەڵگەڕابوو، دوای ئەوەی لاستیکەکەم دەرهێنا ئۆکسجینم پێدا و ژیانی بۆ گەڕایەوە.

ئەوەشی وت، ئەو پلاستیکەی لە قورگی منداڵەکە دەرمهێنا دەیکەمە مەدالیا بۆناو ئۆتۆمبێلەکەم، بۆئەوەی هەردەم لەبەرچاوم بێت.

منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ دوای گیان لەدەستدانی جارێکی د...

منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ دوای گیان لەدەستدانی جارێکی دیکە ژیانی بۆ گەڕایەوە