بۆ پاراستنی هاوڵاتیانە
“راهێنەری بێ بڕوانامە بۆی نییە لە مەلەوانگەکان کار بکات”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە رێگەی نووسراوێكی فەرمی یەكێتیی یارییە ئاوییەكانی عێراق – لقی هەولێر، هیچ مەلەوانگەیەك ناتوانێت بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی پیشەیی كاربكات.
خالیس ئەنوەر سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی یارییە ئاوییەكان، بۆ 964 وتی، چەند بڕیارێک دەرچووە و لە دوای دەرچوونی ئەم بڕیارانە هیچ مەلەوانگەیەك ناتوانێت راهێنەری بێ بڕوانامە بهێنێته مەلەوانگەکەی.
“بۆیە ئەم بڕیارانەمان داوە تا ئەو چاودێرانە لە مەلەوانگەكان كاردەكەن، زیاتر پابەندی رێنماییهكانی یەكێتیی یارییە ئاوییەكان بن و هەموو مەلەوانگە نوێیەكانیش، كه دەكرێنهوه، دەبێت مۆلەتی پیشەیی لە یەكێتیی یارییە ئاوییەكان وەربگرن”، خالیس ئەنوەر وای وت.
ئاماژهی بهوهش دا، رێنماییەكان لە پێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتیان و كەمبوونەوەی حاڵهتهكانی خنكان و نقوومبوونه لە مەلەوانگەكان، بۆیه هەر كەسێك پابەند نەبێت رووبەرووی رێكاری یاسایی دەكهنهوه.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا