دایکی دەڵێت هەموو شت ئاشکرا دەکەم

ئەو کچەی لە شوقەیەکی ئیسکان فڕێدرایە خوارەوە بە مردوویی دۆزرایەوە

+964

شیراز عەبدوڵا

ئەو کچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو لە شوقەیەکی ئیسکان لە هەولێر خرایە خوارەوە، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

هێشتا وردەکاری رووداوەکە نازاندرێت، هەندێ سەرچاوەی نافەرمی دەڵێن رەنگە کوژرابێت، بەڵام 964 خۆی ناکات بە خاوەنی ئەو زانیارییە، چونکە لە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمییەوە بۆی ساغ نەکراوەتەوە.
زڕ باوکی کچەکە ستۆرییەکی داناوە لەسەری نووسیوە، ”کچی خۆشەویستم کۆچی دوایی کرد بە کارەساتێکی دڵتەزێن”.
رۆژی 17ی تشرینی دووەمی رابردوو کچێک لە شوقەکانی ئیسکان کەوتە خوارەوە، وترا دوو تیکتۆکچی دیاری شارەکە دەستیان هەبووە لە رووداوەکەدا، بەڵام دواتر بە سوڵح لێی دەرچوون.

وه‌ك له‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ی 964 دیاره‌، ته‌رمی كچه‌كه‌ له‌ پزیشكی دادییه‌وه‌ براوه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی له‌ داره‌توو.
هاوكات دایكی كچه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند، هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كات.

کچێکی تەمەن 16 ساڵ لە لایەن باوکییەوە کوژرا

کچێکی تەمەن 16 ساڵ لە لایەن باوکییەوە کوژرا