964+
پیشەی پێشمەرگەیە
لەنهۆمی سێیەمی خانویەک کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی ناحیەی سرێشمەی قەزای خەلیفان لە نهۆمی سێیەمی خانوێک کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
هاوڵاتییەکە ناوی “ئەسعەد رەسوڵ”ە و دانیشتووی ناحیەی سرێشمەیە، لە خانووی ماڵی باوکی کاری کردووە، لەکاتی کارکردن لە نهۆمی سێیەم کەوتووە سەری بەر بلۆک کەوتووە، ئەمەش بەپێی وتەی مەجید نەجات موختاری سرێشمە کە بۆ 964 قسەیکردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریەی موختاری سرێشمە بە 964ی داوە، ئەو هاوڵاتییە خاوەنی دوو منداڵە و پیشەی پێشمەرگەیە.
دەوترێت، بەشی سەرەوەی خانووی ماڵی باوکی چاککردوە، دوای ئەوەی کەوتووەتە خوارەوە بەسەختی بریندار بووە دواتر گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی