دەستگیرکرا
ژنێکى کوشت و حەوت ملیۆن دیناریشى لێ دزى
964+
میدیا گۆران
دەزگا ئەمنییەکانى زیقار، بەتۆمەتى کوشتنى ژنێک و دزینى حەوت ملیۆن دینار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگا ئەمنییەکانی زیقار توانیان کەسێک دەستگیربکەن کە بڕی 7 ملیۆن دیناری دزیوە و ژنێکیشی بە چەقۆ کوشتووە.
رووداوەکە لە قەڵای سوکەر لە باکوری زیقار روویداوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگاکە بە 964ـی وت،لە ناحیەی قەڵای سوکەر تاوانبارێک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵێک، بە چەقۆ چەند جارێک لە ملی خاوەن ماڵەکە دەدات کە ژنە و دەیکوژێت، بڕی 7 ملیۆن دیناریشی لێ دەدزێت.
سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، تاوانبارەکە هەوڵیداوە بەرەو بەغدا رابکات، بەڵام هێزە ئەمنییەکان توانیان لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە لە شوێنی رووداوەکە ناسنامەکەی ئاشکرا بکەن و راستەوخۆ دەستگیری بکەن.