لە کاتژمێر 8:00 دەستپێدەکات

خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە، تاقیکردنەوەکان لە رێکەوتی 7.5.2024 دەستپێدەکەن و لە 14.5.2024 کۆتاییاندێت.

تاقیکردنەوەکان رۆژانە لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی دەستپێدەکەن و لە ماوەی وەڵامدانەوە لەنێوان دوو بۆ سێ کاتژمێردایە.

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، “ئەگەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشووی فەرمی بکەوێت، ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو رۆژە دەچێتە رۆژی دواتر و بەهەمان زنجیرە بەردەوام دەبێت”.

تاقیکردنەوەکان بە بابەتی زانست بۆ هەمووان دەستپێدەکات و بە تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی کۆتاییدێت.

خشتەکەی وەزارەتی پەروەردە:

+964صورة من منصة (شبكة):