موچە دابەش دەکرێت و چاوەڕوانی هەرزانبونی گۆشت بن
964+
ژووری هەواڵ
دوای راگەیاندنی لیستی موچەی مانگی شوبات و بەدەرکردنی ناوی نۆ شوێن، وەزارەتی دارایی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێن، “بەزووترین کات لیستی موچەی ئەو شوێنانەش رادەگەیەنین”.
بەپێی بڕیارێک لە بەیانیەوە رەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە بە رێژەی 50% کەمدەکرێتەوە و بڕیارەکە بۆماوەی یەک ساڵ کاری پێدەکرێت و دواتر پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
لەسەر بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، پۆلیسی قایمقامیەتی هەولێر سێ تاقیگەی نایاسایی لە گۆڕەپانی فرۆشتنی سوتەمەنیی هەولێر داخستووە.