دهڕاسهیهك دروێنه‌ى گه‌نم ده‌كات.. فۆتۆ: سۆسیال میدیا
وه‌ك ساڵى پار 850 هه‌زار دیناره
نرخی وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى بۆ ئه‌مساڵ دیاریكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نرخی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ 2024 ئاشکرا كرد، كه وه‌كو نرخى ساڵى پار 850 هه‌زار دیناره و هه‌مان ئه‌و نرخه‌ش بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم دروسته.
هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوبه‌ره‌ى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، به‌وپێیه‌ى گه‌نم بابه‌تێكی سیادییه له عێراقدا بۆیه هه‌مان ئه‌م نرخه‌ى داندراوه بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمی كوردستانیش دروسته.
وتیشی “ئه‌گه‌ر عێراق كێشه بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانمان دروست نه‌كات پێویسته ئه‌مساڵ زیاتر له پار گه‌نممان لێوه‌ربگرێت”.
پار ساڵ عێراق 500 هه‌زار تۆن گه‌نمى له جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووە.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كشتو‌كاڵى عێراق، لەمساڵدا رێژەی بەرهەمی گەنم ده‌گاته شەش ملیۆن تۆن و ده‌شڵێت، بەوەش عێراق دەچیتە قۆناغی خۆبژێوی دانەوێڵە.
سه‌ید موراد ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌و رێژه‌یه‌ى كه عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانى گه‌نمى ئه‌مساڵى دیاریكردووه، پێویسته تاوه‌كو دوو ملیۆن تۆن له جوتیارانى هه‌رێم وه‌ربگیرێت، به‌ڵام ده‌ڵێت “كێشه‌ى جیاواز دروست ده‌كه‌ن و ئه‌م مافه به جوتیارانى هه‌رێم ره‌وان نابینن”.