لە هەولێر و کەربەلا

بەناوی “زێن کاش” فێڵ لە خەڵک کراوە

964+

بەدواداچوونی بەشی عەرەبی 964

ماوەیەکە لەرێگەی ماڵپەڕی دروستکراو بەناوی “زێن کاش” جۆرێک فێڵ لەخەڵک دەکرێت و پارە لە هەژمارەکانیان دەبردرێت، 964 بەدواداچوونی کردووە و دەرکەوتووە، لە کەربەلا دوو حاڵەتی پارە بردن و لە هەولێریش هاوڵاتییەکی لوبنانی نیشتەجێی هەولێر دووچاری هەمان گرفت بووە.

“زێن کاش” سیستمێکی جزدانی پارە هەڵگرتن و گواستنەوەیە کە بەشداربوو دەرفەتی هەڵگرتن و گواستنەوەی پارەی لەناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراق دەبێت.

ئەو فێڵەی کراوە چۆن بووە؟

عەباس محەمەد ئەیوب هاوڵاتی لوبنانی دانیشتوی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە

زیاتر لە ساڵێکە ئەپڵیکەیشنی “زێن کاش” بەکاردەهێنم، چەند رۆژێک لەمەوبەر پەیوەندیم بە کۆمپانیا کرد بۆ گواستنەوەی پارە بۆ لوبنان، چەندینجار پەیوەندیم پێوەکردن و کێشەکەم چارەسەر نەبوو، بەڵام دواتر ریکلامێکی سپۆنسەرکراوم لە ئینستاگرام بەرچاوکەوت، لە ریکلامەکە وا نیشان دەدرا بەرێگایەکی ئاسان دەتوانم پارە بگوازمەوە، کاتێک کلیکم لەسەر کرد، بردمی بۆ ناو ماڵپەڕێک بەهەمان دیزاین و لۆگۆی “زێن کاش” بوو، ژمارەیەک دانرا بوو، کاتێک پەیوەندیم بە ژمارەکە کرد، کەسێک بەهەمان شێوازی قسەکردنی کارمەندانی “زێن کاش” پرسیاری لێ کردم و داوای ناوی تەواو و ژمارەی جزدانەکەی لێ کردم، کاتێک پێمدا کۆدی OTP بۆم هاتەوە (ئەو کۆدەی جزدانەکەی پێ دەبێتەوە) داوای کۆدەکەی لێ کردم، پێم نەدا، بەڵام تەلەفونەکەی داخستەوە، کاتێک سەیری هەژمارەکەم کرد، تەنیا چوار هەزار دیناری لەسەر مابوو، بڕی دوو ملیۆن دیناری بردبوو.

ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، دڵنیام لەوەی ئەو کۆدە نهێنییەم بەو کەسە نەداوە، هاوکات هیچ نامەیەکی ئاگادارکردنەوەم لەلایەن کۆمپانیاوە پێنەگەیشتووە ئاماژە بە گواستنەوە پارە بکات، ئێستا تێناگەم کاتێک کۆدی OTP نەداوە چۆن ئەو پارەیە لەسەر هەژمارم گواستراوەتەوە؟

هەوڵوێستی “زین کاش” چییە؟

964 پەیوەندی بە کۆمپانیای “زێن کاش” کرد سەرچاوەیەک لەو کۆمپانیایە ئەمەی وت؛

ئەو بابەتە هەفتانە دووبارە دەبێتەوە، لەم دوایانە نزیکەی 50 حاڵەتی هاوشێوە تۆمارکراون، ئەوەی روویداوە ئێمە لێی بەرپرسیار نین، چونکە بەردەوام هاوبەشەکانمان ئاگادار دەکەینەوە زانیاری کەسی لەگەڵ هیچ کەسێکی دیکە بەشداری پێ نەکەن، تەنانەت کارمەندانی کۆمپانیاکەشمان، ئەگەر کەسێک زوو فریابکەوێت و بزانێت ساختەکاری بەرامبەر دەکرێت دەتوانێت زوو هەژمارەکەی بوەستێنێت، هیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ بەدەستهێنانی کۆدی OTP پارە لە جزدانێکەوە بگوازێتەوە بۆ جزدانێکی دیکە.

لەبارەی رێکارەکانی کۆمپانیا ئەو سەرچاوەیە وتی؛

بەهیچ شێوەیەک بەبێ تۆمارکردنی داوای یاسایی ناتوانین رێکار بەرامبەر هیچ هەژمارێک بگرینەبەر، ئەوانەی دەڵێن فێڵمان لێ کراوە، پێویستە لە دادگا سکاڵا تۆماربکەن، دوای بڕیاری دادگا ئێمە دەتوانین لێپرسینەوە لەهەر هەژمارێک بکەین. بەردەوام ماڵپەڕ و ئەکاونت بەناوی “زێن کاش” دەکرێتەوە و تیمەکانی تەکنیکی کۆمپانیا هەوڵی راگرتنیان دەدەن.

بەوتەی سەرچاوەکەی “زێن کاش” کاتێک کۆدی OTP لەلایەن کۆمپانیا بۆ بەشداربوویەک دەچێت لەگەڵیدا داوای لێ دەکرێت نهێنیەکانی هەژمارەکەی لەگەڵ کەس هاوبەشی پێ نەکات وەک ئەم نمونەیە:

+964صورة من منصة (شبكة):
سەدان کەس بەناوی کۆمپانیای LG هاک دەکرێن

سەدان کەس بەناوی کۆمپانیای LG هاک دەکرێن