پرۆژەی بە کلتورکردنی خوێندنەوە لە قوتابخانەکانی هەولێر. وێنە :فەرمانگەی هونەری و رۆشنبیری بەحرکە
بۆ بە کلتورکردنی خوێندنەوە
ژمارەیەک قوتابی تاقیکردنەوەیان پێکرا لەو کتێبانەی پێیان بەخشراوە
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
لەدەڤەری بەڕانەتی سنووری پارێزگای هەولێر، فەرمانگەی رۆشنبیری بەحرکە بۆ ماوەی سێ هەفتە پڕۆژەی بە کلتورکردنی خوێندنەوەی لەناوەندەکانی خوێندنی ئەو ناوچە دەستپێکردووە و 200 کتێبی دابەشی سەر پێنج قوتابخانە کردووە و دوای خوێندنەوەی تاقیکردنەوەی پێ کردوون.
سەردار سابر سێودین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هونەری و رۆشنبیری بەحرکە بە 964ی وت، “لەمانگی شوباتی ئەمساڵەوە لەگەڵ (رێکخراوی دەستی هاوکاری) پڕۆژەی بە کلتورکردنی خوێندنەوەمان لەناو قوتابخانەکانی ئەو سنوورە ئەنجامدا، جگە لەوەی کتێبەکانمان دابەشکرد، ویستمان تاقیکردنەوە بە قوتابیەکان بکەین بزانین ئایا لە کتێبەکان سوودمەند بوون”.
بەوتەی سەردار سابر، قوتابیانی کچ و کوڕ لە قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی بەشداری پڕۆژەکەیان کردووە، دوای تەواو بوونی پڕۆژەکە 50 کتێب بەدیاری پێشکەشی بەشداربووان کرا و قۆناغی دووەم بەردەوامی دەبێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی