لە سلێمانی
مەنهۆڵەکەی شەقامی کاوە ژیانی لە دوکاندار و رێبواران تاڵ کردووە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بەهۆی بۆنە ناخۆشەکەیەوە مەنهۆڵەکەی شەقامی کاوەی سلێمانی ژیانی لە دوکاندار و رێبواران تاڵ کردوە.
بە قسەی دوکاندارەکان ماوەی سێ مانگە ئەو مەنهۆڵە گیراوە و بۆنێکی ئێجگار ناخۆشی لێ دێت و هاوڵاتیان و دوکاندارەکانی تەواو بێزارکردووە.
دوکاندارێکی شەقامەکە بۆ 964 وتی، مەنهۆڵەکە داتەپیوە و لە ساڵانی پەنجاکانەوە دروستکراوە، پیسایی و ئاوەڕۆی چەند هوتێلێک و کافتریایەکیشی دێتە ناو ئێستا گیراوە و تەواو بۆنەکەی بێزاری کردوون.
وتەبەێژی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئاوەڕۆکە دەچێتە ژێر بینایەکەوە ناتوانن ئێستا چاکی بکەن، بەڵام دەرخستە دەکەن و هەوڵدەدەن تەواوی شەقامەکە بکەن بە ئاوەڕۆی سندوقی
پێداچوونەوە: توانا نەقی