دەرچەکەى نزیکە لە شوێنى نیشتەجێبونەوە

بۆنی زێراب دانیشتوانی ناحیەی رزگاری بێزارکردوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئاوەڕۆى ماڵانى ناحیەى رزگارى سەر بە قەزاى کەلار، دەڕژێتە نزیک شەقامێکى سەرەکى کە نزیکە لە شوێنى نیشتەجێبوون، بەڕێوەبەرى ناحیەکەش دەڵێت: ئەمساڵ کێشەکە چارەسەر دەکەین.

بەوتەى توانا ئەحمەد کە هاوڵاتییەکى دانیشتوى ناحیەکەیە، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: بۆنى ئاوەڕۆکە تەواو بێزارى کردوین بەتایبەت دانیشتوانى گەڕەکى ئاسودە کە زۆر نزیکن لە دەرچەى ئاوەڕۆکە.

ئەو هاووڵاتییە پێى وایە، دەبێت ئاوەڕۆکە چەند کیلۆمەترێک لە شوێنى نیشتەجێبوون دوربخرێتەوە، چەندین جاریش داوایان لە بەرپرسانى ئیدارى کردووە، بەڵام وەکخۆى دەڵێت: هیچم وەڵامێکمان نەدراوەتەوە.

جەمال ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری بە 964ى وت،”دەرچەی ئەو ئاوەڕۆیە دەبێت بە بۆڕی لولەیی لە شوێنی نیشتەجێبوون دوربخرێتەوە، لەگەڵ شارەوانی ناحیەکە کۆبونەوە دەکەین بۆ ئەوەی ئەمساڵ بتوانین بودجەی بۆ تەرخان بکەین و ئاوەڕۆکە دوربخەینەوە”.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

دوو مانگە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی زەوی لە ناحیەی رزگاری ...

دوو مانگە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی زەوی لە ناحیەی رزگاری وەستاوە