بەهۆی بارانی چەند رۆژی رابردوو

لە گوندی چارخ قەدپاڵی گردێک رۆچووە و دەنگێکی گەورەی لێ هاتووە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

ڤیدیۆیەک بۆ 964 نێردراوە دەردەکەوێت، بەهۆی باران بارینی ئەم چەند رۆژەی رابردووەوە قەدپاڵی گردێک لە گوندی چارخ لە قەزای پێنجوێن رۆچووە.

زانیار چارخی دانیشتووی گوندەکەیە، بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەو بەشەی گردەکە رۆچووە و بەشێکی خزاوەتە سەر هۆڵێکی بەخێوکردنی ئاژەڵ، بەڵام هۆڵەکەی نەڕوخاندووە و زیانی بە ئاژەڵەکان نەگەیاندووە.

زانا رەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، “خەڵکی گوندەکە پێیان وتوین ئەو بەشەی گردێک لە گوندی چارخ هەرەسی هێناوە و بەهۆی داڕمانەوە دەنگێکی بەرزی لێوەهاتووە، خەمڵاندمان بۆ پاککردنەوەی شوێنەکە کردووە، نزیکەی سێ ملیۆن دیناری تێچووی دەبێت”.

لە بارەی زیانەکانی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو، قایمقامی پێنجوێن ئەوەی بۆ 964 ئاشکراکرد، “زیانەکانی قەزای پێنجوێن لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا تەنیا هەرەسهێنانی بەشێک لە قەدپاڵی گردێکی گوندی چارخ و رووخانی پردەکەی سەر رێگای مەرزی سەیرانبەن بووە و خەمڵاندمان بۆ چاککردنەوەی پردەکە کردووە و پێویستی بە 100 ملیۆن دینار دەبێت، چونکە پێویستە پردەکە فراوانبکرێت و دواتر قیر بکرێتەوە”.

گوندی چارخ دەکەوێتە ناحیەی ناڵپارێز لە قەزای پێنجوێن و لەگەڵ قەزای چوارتا هاوسنوورە و دانیشتوانەکەی بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵ سەرقاڵن.

بەهۆی رووخانی پردەکەی رێگای مەرزی سەیرانبەن هاتووچۆی ...

بەهۆی رووخانی پردەکەی رێگای مەرزی سەیرانبەن هاتووچۆی بازرگانی ناوەستێنێت

بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای ملەکەوەی پێنجوێن داخرا

بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای ملەکەوەی پێنجوێن داخرا