بەشێک لە چیای دۆڵی شەهیدانی پشدەر داڕماوە. وێنە :964
چارەسەرکرا
تاشەبەردێکى گەورە رێگاى گوندێکى پەکخست
964+
محەمەد عەلی ـ پشدەر
شەوى رابردوو، تاشەبەردێکى گەورە لە دۆڵى شەهیدانى پشت ناحیەى سەنگەسەر داڕماو کەوتە سەر رێگەکە، بەهۆیەوە هاتووچۆى گوندى گرتک و سەنگەسەرى پەکخست.
بەپێى قسەى دلێر ئیسماعیل، سەرۆکى شارەوانى سەنگەسەر کە قسەى بۆ 964 کردووە،پێش کاتژمێر 12:00ـى شەوى رابردوو، بەهۆى کاریگەرى باران و هەورە بروسکەوە، تاشەبەردێکى گەورە داڕماوە و رێگاى گوندى گرتکى لە دۆڵى شەهیدان، داخستووە.
هەرچەندە تیمەکانى شارەوانى سەنگەسەر هەر ئەو کات دەگەنە شوێنەکە، بەڵام بەوتەى سەرۆکى شارەوانى،بەهۆى گەورەیى تاشە بەردەکە نەیانتوانیوە لاى ببەن و رێگاکە بکەنەوە، بەڵام ئەمڕۆ بە هاوکارى ئامێرەکانى شارەوانى و ئامێرى غەسالەى باراوە، توانیویان رێگاکە بکەنەوە و تاشە بەردەکە لابدەن.
تاشە بەردەکە کەمووکوڕییەکانى ئامێرەکانى شارەوانى سەنگەسەر دەردەخات و بە وتەى دلێر ئیسماعیل، پێویستیان لە ئامێرى گرێدەر و کاسیحە و شۆفڵ هەیە، بۆ ئەوەى لە کاتى رووداوى سروشتییدا بتوانن بە خێرایى فریا بکەون و کارەکانیان ئەنجام بدەن.
گوندى گرتک، دەکەوێتە ناوچەى پشدەرە رەقەى ناحیەى سەنگەسەرى سنورى قەزاى پشدەر.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح