ترێندی ئەم هەفتەیە

نانسی عەجرەم و مەروان خوری بۆ ڤالانتاین لە هەولێرن

964+

ژووری هەواڵ

دەبینن وابڕوات ئەم ڤالانتاینەمان سور دەکاتەوە و جەوەکەش زۆر رۆمانسی دەبێت، دوو رۆمانسیترین گۆرانیبێژی لوبنان لە هەولێرەن قەراربوو تەنیا نانسی عەجرەم بێت، لەناکاو مەروان خوریشی تێکەوت هەرچەند نرخی بلیتەکانیان هەرزان نییە، بەڵام لە ئێستاوە بەرناکەوێت و عاشقان دڵییان پێی خۆشە.

هەردی سەلامی هەمووانی مشەوەش کرد و بێنە و بەردە و هەڵا هەڵا لەلایەن پۆلیسەوە بێ تاوان دەستگیر دەکرێت، کەچی نەگەیشتە مانگێک و وازی لە شانۆیی حەوت چرکە هێنا و رۆڵەکەشی بۆ شوان کەریمی دەرهێنەر بەجێهشت و نیازی کۆنسێرتێکی گەورەی لەگەڵ هەڵوێست محەمەد لە لەندەن هەیە.

لە جیهانیش 66-ەمین خەڵاتەکانی گرامی دابەشکران و بۆ جاری چوارەم تایلەر سویفت بووە خاوەنی باشترین ئەلبومی ساڵ، بەڵام گرنگتر لە خەڵاتەکان دەرکەوتنەوەی سێلین دیۆن بوو ، چونکە نزیکەی سێ ساڵە بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دوورکەوتووەتەوە و کارە هونەرییەکانیشی راگرتووە

گەنجە دەنگ خۆشەکەی هەڵەبجە بۆ ترێندی 964 دەدوێت

گەنجە دەنگ خۆشەکەی هەڵەبجە بۆ ترێندی 964 دەدوێت