چەندین پاڵەوانیەتی بەدەستهێناوە
قوتابخانەی تایکواندۆی بەحرکە 20 ساڵ تەمەنییەتی
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ماوەی 20 ساڵ دەبێت قوتابخانەی تایکواندۆی بەحرکە دامەزراوە و چەندین پاڵەوانیەتیان بەدەستهێناوە.
ئەم قوتابخانەیە لەلایەن گروپی زەیتوونەی وڵاتی کۆریای باشورەوە دروستکراوە تا لە هەولێر مابوون پاڵپشتی داراییان کردووە.
هاوار محەمەد عەلی، راهێنەری قوتابخانەی تایکواندۆی بەحرکە کە پێشتر یاریزانی ئەم قوتابخانەیە بووە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “سێ ساڵ لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەممان هێناوە، ساڵی 2008 یەکەمی سەر ئاستی عێراق بووین، کونسولی وڵاتی کۆریا سەردانیکردین و دەستخۆشی بۆ قوتابخانەکەمان هەبوو”.
ئەوەشی وت، چەند یاریزانێکیان بۆ خول و پاڵەوانیەتی سەردانی وڵاتی کۆریا و ئێران و چەند وڵاتێکی تریان کردووە.