لەبن 80 دۆلارەوەیە
نەوت بەرەو بەرزبوونەوەیە
وریا فەتاح
لەگەڵ بەردەوامی کێشەکانی دەریای سوور و هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن نرخی نەوت بەرزە و سوکى تەکساس بە خێرایى بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتى داخستنى بازاڕ لەدوێنێدا 0.17 دابەزیووە. بەڵام بەراورد بە دوێنێ لە کاتى کردنەوەیدا، بەرز بووەتەوە.
نەوتی سووکی تەکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 75 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەجۆرێکە نرخەکەی لە چاو کاتى داخستنى دوێنێى بازاڕى نەوت، 1.78 دۆلار بەرز بووەتەوە.
نۆ ملیۆن بەرمیل نەوتى عێراقى و سعودى لە دەریادا گیریان خواردووە و بەهۆى گۆڕینى رێڕەوى ئاوى لە دەریاى سورەوە بەرەو ئەفەریقا، لانیکەم پێویستى بە 15 رۆژى دیکە دەبێت تا دەگات بە ئەوروپا.
چەند رۆژێکە سەرەڕای ناجێگیرییەکانی نرخی نەوت و بەڵام هێشتا ئەو بەرزبوونەوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە بگاتەوە بە 80 دۆلار.