گردبوونەوە

کرێکارانی کۆمپانیای پاککردنەوەی کەرکوک داوای موچەکانیان دەکەن

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

کرێکارانی کۆمپانیایەکی پاککردنەوەی ناو شار گردبوونەوە و داوا دەکەن موچەی دوو مانگی رابردوویان پێ بدرێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرجەم كرێکارانی کۆمپانیای “خاوێن” بۆ پاکردنەوەی ناوشاری کەرکوک لە بەردەم بینای کۆمپانیاکە لە شەقامی کۆرنیش گردبوونەوە بۆ داواکاری موچەی دوو مانگی رابردوویان، بە پێ بەدواداچوونی 964 لایەنی کەم مانگێکی دیکەی پێدەچێت تاوەکو موچەکانیان پێبدرێت.

عەلی دەحام کرێکاری کۆمپانیاکە بە 964ـی وت ژمارەمان 350 کرێکارە ماوەی دوو مانگە موچەمان وەرنەگرتوە ، موچەی هەر کرێکارێک 250هەزار دینار وتیشی لێرە ناڕۆین تاکو موجەمان پێ نەدرێت.

فەرمانبەرێکی کارگێڕی کۆمپانیاکە کە نەیویست ئاماژە بە ناوەکەی بکرێت بە 964ـی وت، کۆمپانیاکە لە سەرەتای ساڵەوە گرێبەستەکەی کۆتای پێهاتووە، هۆکاری دواکەوتنی موچەکانیان بۆ راییکردنی مامەڵەی رۆتینی نێوان کۆمپانیاکە و ئیدارەی شارەکە دەگەرڕتەوە هەرکات کۆتای پێبێت و دواین قۆناغی بودجەی وەردەگیرێت و دابەش دەکرێت، بەڵام ئەوەش نزیکەی مانگێکی پێویستە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو وانە بۆ چالاکی ژینگەیی تەرخان دەکرێت

دوو وانە بۆ چالاکی ژینگەیی تەرخان دەکرێت