ملیۆن و نیوێک گەشتیار
سۆران کار بۆ گەشتیاری زستانە دەکات
كشتو‌كاڵى سۆران پێشنیارى دروستكردنى پۆند و به‌نداو ده‌كات
+964
ئاکام غەفور- سۆران
گه‌شتوگوزاری سۆران ده‌ڵێت، بایه‌خ به گه‌شتیاری زستانه ده‌ده‌ن و پرۆژه‌ی گه‌شتیاری چوار وه‌رزه‌شیان به‌ڕێوه‌یه.
به پێی زانیاریه‌كانی 964، لە ساڵی رابردوودا ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیاریەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردوە.
لەو رێژەیە 250 هەزار گەشتیار شەوانە لە ناوچەکەدا ماونەتەوە، لە 10 رۆژی سەری ساڵیش‌دا نزیکەی 81 هەزار گەشتیار سه‌ردانی سنووری سۆرانیان كردووه.
گەشتوگوزاری سۆران به 964یان راگه‌یاند، “پلانمان هه‌یە گرنگیی زیاتر بە گەشتیاری زستانە بدەین”.
فەیسەل سادق بەڕێوبەری گەشتوگوزاری سۆران بە 964ـی وت، “رێژەی هاتنی گەشتیاران لە ساڵی رابردوو بۆ ناوچەکەمان دلخۆشکەرە، لە 2023 میلۆن و نیوێک گەشتیار روویان لە ناوچەکە کردووە”.
وتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین گرنگیی زیاتر بە گەشتیاری زستانە بدەین بەهۆی بوونی بەفر و ناوچەیەکی شاخاوی لە وەرزی زستاندا، كه گەشتیارێکی زۆر روو لە سنوورەکە دەکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت، “تەنیا چیای کۆڕەکمان هەیە کە زۆرجار قەرەباڵغییەکی زۆری لێ دروست دەبێت، ئێستا لە پڕژێ پرۆژەیەکی دیكه‌ی گەشتیاری دروست دەکرێت، کە چوار وەرزە سوودی لێ دەبینین”.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خاوەنی چەندان شوێنی گەشتیاریی گرنگی هەرێمی کوردستانە، سروشتی ناوچەکە وایکردوە چوار وەرزەی سال گەشتیاران رووی لێبکەن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا