هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت

لە کەرکوک 26 سواڵکەر دەستگیرکران

وریا فەتاح

پۆلیسى کەرکووک هەڵمەتى بنبڕکردنى دیاردەى سواڵکردنى دەستپێکرد و ئەمڕۆ 26 سواڵکەرى دەستگیرکرد.

پۆلیسى کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، لە پێناو کەمکردنەوەی دیاردەی سواڵکردن کە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک هەڵمەتێکی فراوانی راونانی سواڵکەرانى لە ناو سەنتەری شار و ناحیەکان دەستپێکرد.

بەپێى ئەوەى پۆلیسى کەرکوک بڵاوى کردووەتەوە، توانیویانە لە هەڵمەتەکەدا 26 سواڵکەر دەەستگیر بکەن.

پۆلیسى کەرکوک جەختیکردووەتەوە لە درێژەدان بە هەڵمەتەکەیان تا ئەو کاتەى دیاردەکە بنبڕ دەکەن.