زیانی گیانی نییە

ئاگر له‌ شوقه‌كانی ئیسكان تاوه‌ر کەوتووەتەوە

964+
ژووری هه‌واڵ

نوێكرایه‌وه‌ 12:55
ئاگره‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی B2 له‌ ئیسكان تاوه‌ری هه‌ولێر كۆنتڕۆڵ كرا.
وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، ژن و پیاوێك له‌ شوقه‌ی 17 ده‌ژین و سه‌لامه‌تن، ئاگره‌كه‌ به‌هۆی گڕگرتنی غازه‌وه‌ بووه‌.
17 كه‌سیش كه‌ به‌هۆی دووكه‌ڵه‌وه‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوون، كه‌ هه‌ندیكێان له‌ تیمی به‌رگریی شارستانی بوون، چوار كه‌س له‌وانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌.

نوێكرایه‌وه‌ 12:30
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ 964، 17 کەسی بەرکەوتەی دووکەڵ لە ئاگرەکەی ئیسکان تاوەر هەن، كه‌ هه‌ندێكیان له‌ تیمه‌كانی ئه‌وانن.

هەواڵی یەکەم

كه‌مێكه‌ یه‌كێك له‌ شوقه‌كانی ئیسكان تاوه‌ر له‌ هه‌ولێر گریگرتووه‌ و ئاگره‌كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.

ئاگره‌كه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ی B2 روویداوه‌ و به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964 هیچ زیانێكی گیانی نییه.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەوێن و خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

به‌ پێی زانیارییه‌كان ئاگره‌كه‌ له‌ نهۆمی 17یه‌.

په‌یامنێری 964 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت، خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی شوقه‌كه‌ی سووتاوه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، غازی ماڵه‌كه‌یان گڕیگرتووه‌ و بووه‌ته‌ هۆكاری ئاگره‌كه‌.

په‌یامنێری 964 له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ زانیارییه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌.

هاوكات كاروان میراوده‌لی، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، تیمه‌كانیان چوونه‌ته‌ ناو شوقه‌كه‌ و ده‌یانه‌وێت خێزانه‌كان دووربخه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ دووكه‌ڵ هه‌یه‌.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا