شیعەکان ئەنجامی باشیان نەبوو
ئێران پیرۆزبایی له براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا پیرۆزبایی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی کرد و هیوای خواست براوەکان کێبڕکێ بکەن بۆ خزمەتکردنی گەلی عێراق.
محه‌مه‌د ئال سادق، باڵیۆزی ئێران له عێراق له تۆری ئێكس نووسیویه‌تی، هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو کەسانە دەخوازین کە متمانەی خەڵکیان بەدەستهێناوە و کێبڕکێ دەکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتکردن بە خەڵکی بەشەرەف.
باڵیۆزی ئێران ئێواره‌ی سێشه‌ممه پۆسته‌كه‌ی كردووه و دوای ئه‌وه دێت كه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی راگه‌یاند.
پیرۆزباییه‌كه‌ی بالیۆزی ئێران له عێراق له كاتێكدایه پارتی تەقهدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی “لەکارلادراو”ی پەرلەمان، زۆرترین دەنگی لە به‌غدای پایتەختی عێراق بەدەستهێناوە و هاوپەیمانی “نبنی” بە سەرۆکایەتی هادی عامری و هاوپەیمانی “دەوڵەتی یاسا” به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی نه‌یانتوانی ئه‌نجامی باش له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق به‌ده‌ست بهێنن.