رێگایه‌كى پیاده‌ى گه‌شتیارى له‌ ئامێدی دروستده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قایمقامیه‌تى قەزاى ئامێدی ده‌ڵێت، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ سنووره‌كه‌یان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه‌، كه‌ یه‌كێكیان دروستكردنى رێگایه‌كى پیاده‌یه‌ بۆ گه‌شتیاران.

پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن پارێزگاى دهۆکه‌وه‌ ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دراوه‌ و به‌بڕى چوار ملیار و 685 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن.

جگه‌ له‌ دروستكردنى رێگا پیاده‌ییه‌كه‌ بۆ گه‌شتیاران، دروستکرنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی جیاجیاى گه‌شتیاریش له‌ سنوورى ناحیه‌ى سه‌رسنگ، جێبه‌جێ ده‌كرێن.

وارشین سلێمان ،قایمقامی قەزای ئامێدی بە 964ـى وت، رێگایەکە چوار کیلۆمەترە، رێگایە زۆر شوێنی شوێنەواری تێیا دەرباز دەبێت.

وتیشی “بۆ زیاتر خزمەتی شوێنی شوێنەواری بۆ ئەوەی گەشتیار رووی زیاتر لە ئامێدی بیکەن.

ئاماژە بەوەشکرد، تيچووی ئەو رێگا پەیادە تەنیا 2 ملیون و 400 هەزار دینارە.

سەرسنگ ئامادەبە بۆ پارکێكی گەورە

سەرسنگ ئامادەبە بۆ پارکێكی گەورە