حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆی غەزە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خەسارەتمان زۆرە
964+
ژووری هەواڵ
پەرلەمانی ئیسرائیلی دەنگیدا لەسەر بودجەی تەرخانکراو بۆ جەنگی غەزە، ئەو بوجەیەی حکومەتی ئیسرائیل داوای کردووە بڕەکەی حەوت ملیار و 870 ملیۆن دۆلارە.
کەناڵی CNN بڵاویکردەوە: نیوەی ئەو موشەکانەی سوپای ئیسرائیل لەسەر غەزە بەریداونەتەوە موشەکی گەمژەن، واتە ئاڕاستە نەکراون و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بەردراونەتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی تەندروستی غەزەوە بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا جیهان توشی سەرسوڕمان دەبێت لەو ژمارە زۆرەی توشبوانی ڤایرۆسی جگەر لە باشووری غەزە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دانی بەوەدانا کە شەڕەکەیان لە ناوچەی شجاعیەی غەزە زۆر سەختە و دەڵێت زۆرمان لێ کوژراوە، بەڵام کۆڵنادەین، ئیسرائیل دانی بەوەدا ناوە 116 سەربازی تائێستا لەشەڕدا کوژراون.
کەتیبەکانی قەسام باڵی سەربازی حەماس رایگەیاند: لە رێی هاوەنەوە هێزێکی سوپای ئیسرائیلیان لەخانیونس بۆردومان کردووەو زۆریان لێ کوشتوون، بێ ئەوەی هیچ ژمارەیەک ئاشکرا بکەن.
وەزارەتی تەندروستی غەزە کەمێک لەمەوبەر دوا ئاماری کوژراوو بریندارانی غەزەی بڵاوکردەوەو دەڵێت کوژراوەکان گەیشتنە (18) هەزار و (787) کەس، پەنجا هەزارو (897) کەس بریندار بوون.