ئەو شوێنانەی کامێرایان لێ دانراوە کامانەن؟

کامێرای پۆینت تو پۆینت لەزاخۆش دەکەوێتە کار

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بڕیارە سبەی سێشەممە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە زاخۆش بکەوێتە کار و هاتوچۆی زاخۆ هۆشداری دەداتە شۆفێران.

ماوەی مانگێک دەبێت، کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە زاخۆ بەشێوەی تێست دانراوە، بڕیار وایە سبەی سێشەممە 12.12.2023 سزاکان هەژمار بکات.

بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتۆچوی زاخۆ بۆ 964 وتی، کامێرای خاڵ بۆ خاڵ تەنیا لەڕێگای نێوان زاخۆ بۆ دهۆک لە تونێلی زاخۆ دانراوە، لەهیچ شەقامێکی دیکەی زاخۆ دانەنراوە ئەوەی هەیە هەمووی کامێرای جێگیرن.

ژمارەیەکی زۆر کامێرای تیژڕەوی لە شەقامەکانی زاخۆ دانراون، لەبەشی خۆرهەڵاتی شار تا خۆرئاوا کە ناحیەی رزگاری و دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلە زۆربەی ئەو کامێرایانەی دانراون جێگیرن، چوار کامێرای دیکەی گەڕۆک هەن کە لە شوێنە جیاوازەکانی شاری زاخۆ دادەنرێن.

لە زاخۆ شەش هاوڵاتی مردوون و 44 منداڵیش لەدایکبوون

لە زاخۆ شەش هاوڵاتی مردوون و 44 منداڵیش لەدایکبوون