دوو تۆن
تەندروستیی جیهانی کەلوپەلی بۆ دهۆک دابین کرد
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کەلوپەلی تەندروستی بۆ بنکە تەندروستییەکانی دهۆک دابین کرد.
زۆربەی کەلوپەلەکان پێکدێن لە کەرەستەی تەندروستی وەک کورسی، دەرمان، تەختی نەخۆش، عەرەبانەی گواستنەوەی نەخۆش، ئامێری هێڵکاریی دڵ و کومەڵێک ئامێری دیکەی پزیشکی” .
حەمزە رەزەکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە 964ـى وت، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کەلوپەلی پزیشکی بۆ تەندروستی دهۆک دابین کردووە.
وتیشی، کەلوپەلەکان سوودیان هەیە بۆ کارمەندانی تەندروستی و نەخۆش، کە بڕەکەی دوو تۆنە.
“ئەم کەلوپەلانە بۆ کۆگایەکانی تەندروستیی دهۆک گواستراونەتەوە، دوای ئەوە دابەش دەکرێن بەسەر بنکەکانی سەر بە تەندروستیی دهۆک بە پێی پێویستی بنکەکان، حەمزە رەزیکی وای وت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا