یه‌كێك بوو له 600 به‌ركه‌وتووه‌كه
بهركهوتووێكی چه‌كى كیمیایی شێخوه‌سان گیانى له‌ده‌ستدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بهركهوتووێكی چه‌كى كیمیایی له گوندى شێخوهسانانى سنوورى ناحیه‌ى بالیسان گیانى له‌ده‌ستدا.
به‌ركه‌وتووه‌كه، ناوى حەلیمە مه‌حمود حه‌سه‌ن، ماوه‌ى 36 ساڵه به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى چه‌كى كیمیایی ته‌ندروستى ناجێگیر بوو و دوێنێ سێشه‌ممه گیانى له‌ده‌ستداوە.
11 مانگ به‌ر له كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى حكومه‌تى پێشووى عێراق لە رۆژى 16.4.1987 دۆڵى بالیسانى بۆردومان كرد كه به‌هۆیه‌وه گوندى شێخوه‌سانان زۆرترین زیانى گیانى به‌ركه‌وت و له ئه‌نجامدا 300 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا و 600ـى دیكه‌ش بریندار بوون.
فه‌رهاد عه‌زیز شێخوه‌سانى، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ى بالیسان به 964ـى وت، ئه‌و ژنه یه‌كێك بوو له‌و 600 بهركهوتووهى چه‌كی كیمیایی كه ئه‌وان وه‌ك نه‌خۆشخانه ئاگادارى حاڵه‌تى ته‌ندروستى زۆربه‌یان بوون.
وتیشی “زۆربه‌ى ئه‌و به‌ركه‌وتووانه، به‌هۆى پاشماوه‌ى گازى كیمیاییه‌وه كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر سییه‌كان و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دانیان دروستبووه، ئه‌و ژنه‌ش یه‌كێك بوو له‌وانه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى بالیسان، ژماره‌یه‌ك له‌و به‌ركه‌وتووانه پێشتر گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌شێكیشیان تا ئێستا ماون له ژیاندا، به‌ڵام ته‌ندروستیان رۆژ له‌دواى رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت.
ده‌شڵێت، ئه‌و بهركهوانهى كه ماون دۆخى ته‌ندروستییان ناجێگیره‌و به‌رده‌وام له‌ژێر ئامێری ئۆكسجین دان.
هه‌ر له رۆژى بۆردومانه‌كه، ئه‌و ژنه منداڵێكی به‌هۆى به‌ركه‌وتنى چه‌كى كیمیایی گیانى له‌ده‌ست دابوو.