قسەی وەزارەتی گواستنەوەیە

گەشتی راستەوخۆی نێوان عێراق، ئوستڕاڵیا، ئەمریکا و مالیزیا دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم زووانە گەشتی راستەوخۆی نێوان بەغدا، ئوستڕاڵیا، ئەمریکا و مالیزیا دەکرێتەوە و ئێستا ئامادەکاری دەکەن.

وەزارەتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ لابردنی قەدەغەی گەشتی راستەوخۆی وڵاتان لەسەر عێراق.

مەیسەم ئەلسافی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمیی عێراقی راگەیاندووە، عێراق هەنگاو دەنێت بەرەو جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێکخراوی فڕۆکەوانیی نێودەوڵەتی، بە تایبەت هێنانی فڕۆکەی نوێ و فراوانکردن و زیادکردنی فڕۆکەخانەکان.

دەشڵێت، کاری زۆر گرنگ کراوە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا گەشتی راستەوخۆی نێوان عێراق و ئوستڕاڵیا و مالیزیا و ئەمریکا ئەنجام بدرێت.

پێشتر گەشتی راستەوخۆی نێوان ئەڵمانیا و دانیمارک بۆ عێراق کرایەوە و گەشتەکان لەکاردان.

“بەردەوام هەوڵ هەیە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و زیادکردنی گەشتەکان و بەدەستهێنانی گەشتی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپادا”، ئەوەش قسەی مەیسەم ئەلسافییە.

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیان پێکردەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیان پێکردەوە